نوچە-سومریە
موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر هۆشداری دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەڵێت: ئەگەر دەست لەکار نەکێشێتەوە، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت.
سەرۆکی رەوتی سەدر، ئەمڕۆ چوارشەممە،٣٠ ئۆکتۆبەر رایگەیاند: لەمڕۆ بە دواوە لە هەموو هاوپەیمانییەک لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی دەکشێتەوە.
بە گوتەی سەدر، ئەمەی کە دەیڵێ تەنها هۆشدارییە و ترساندن نییە، چونکە گەلی عێراق ناترسێت.
سەدر ئەوەشی خستەڕوو، کە دەستلەکارنەکێشانەوەی سەرۆک وەزیران قەیرانەکە قووڵتر دەکاتەوە و ڕێگە لە خوێنڕشتن ناگرێت.
سەرۆکی رەوتی سەدر هەروەها دەڵێت: ئەگەر عادل عەبدولمەهدی واز لە دەسەڵات و کورسیەکەی نەهێنێ، عێراق بەرەو ڕەوشی سووریا و یەمەن دەڕوات.