نوچە-ئیسنا
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لە بارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان هۆشداری دەدات.
جویل ڕایبەرن، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە جنێف، هۆشداری لە بارەی شەڕی مەترسیداری رۆژئاوای کوردستان دەدات.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئەمریکا، واشنتۆن نیگەرانی بەردەوام بوونی دۆخی مەترسیداری رۆژئاوای کوردستانە و داوا لە تورکیا دەکەن پابەندی خاڵكەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست بێت، کە ١٧ی ئۆکتۆبەر واژۆی لە سەر کردووە.
نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، هەروەها داوا لە رووسیا دەکات کە رێگە نەدات ڕۆژئاوای کوردستان ببێتە مەیدانی ململانێ و بەریەککەوتن، ئەمەش دواجار دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ئاڵۆزی زیاتر لە رەوشی سوریا.