رێبوار تاڵەبانی: ئەم بڕیارە رێ بۆ گەندەڵی خۆش دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوک رایگەیاند:  هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەرگا واڵا دەكات بۆ ئەوەی پارێزگارەكان بە ئارەزووی خۆیان گەندەڵی بكەن، چونكە هەموو دەسەڵاتێك لە دەست خۆیاندا دەبێت و كەس نییە چاودێرییان بكات.

رێبوار تاڵەبانی، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە”ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی دەركردووە و پێشتریش یاسایان بۆ دەركردووە، هەروەها كاتی هەڵبژاردنیان دیاری كردووە و لەجیاتی هەمواركردنەوەی یاساكە، ئەنجوومەنەكانیان هەڵوەشاندووەتەوە، كە بێگومان ئەمە كێشەی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و گەندەڵی بنبڕ ناكات و پێویستە پێداچوونەوە بە سیستمی دەسەڵاتدا بكەن، بە تایبەت ئەوانەی گەندەڵی دەكەن، نەك بێن ئەنجوومەن هەڵوەشێننەوە، چونكە یاسای هەڵبژاردنی ئێستا سەقەتترین و گەندەڵترین یاسای دنیایە”.

تاڵەبانی هەروەها دەڵێت”ئەو بڕیارە وادەكات هەموو پارێزگاكان دەستیان واڵا بێت، گەندەڵی زیاتر بكەن و ئەگەر ڕاست دەكەن، پێویست بوو ڕێگری بكەن لەوەی هەشت ملیار دۆلار گەندەڵی لەلایەن دەسەڵاتەوە بكرێت، نەك ئەنجوومەنەكان هەڵوەشێننەوە، بۆیە تانە لەو بڕیارە دەدەین بۆ ئەوەی هەڵوەشێتەوە و ئەنجومەنەكان لە كاری خۆیان بەردەوام بن تا هەڵبژاردن، چونكە تەنها دوو مانگ وادەی كاركردنیان ماوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com