ئەحمەد سەفار: پڕۆژەیاسای بودجە داواکاری کوردی تێدایە

0

نوچەنێت

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك داواكاریی داوەتە بەغدا، لەوانە دیاریكردنی ڕێژەی پشكی هەرێم و دانەوەی قەرزەكان و پشكی هەرێم لە نەفەقاتی سیادی.

د. ئەحمەد سەفار، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتووە”حكوومەت پڕۆژەیاسای بودجەی تەواو كردووە. تەنها ماوە داواكاریی خۆپیشاندەرانی تێیدا جێگیر بكرێت و ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت، لە نێوان هەرێم و بەغدادا گفتوگۆ كراوە و داواكاریی كوردیش باس كراوە و لێكتێگەیشتنی باش هەیە، بۆیە تەنها ماوە رێككەوتنی لەسەر بكەن و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت”.

سەفار هەروەها دەڵێت “كورد كۆمەڵێك داواكاریی هەیە بۆ ئەوەی نەوت رادەستی بەغدا بكات، ئەوانیش بریتین لە دانی پشكی هەرێم لە نەفەقاتی سیادی و دانەوەی قەرزەكانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە تاوەكو ئێستا و هەروەها ڕێژەی پشكی هەرێمی كوردستان دیاری بكرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە لای ئێمە، پارەی خۆمان بە تەواوی وەربگرین، بە تایبەت قەرزەكان، ئەگەر بەغدا ئەمەی كرد، هەرێم نەوت ڕادەستی بەغدا دەكات، چونكە هەرێم قەرزی كۆمپانیاكانی لەسەرە”.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی باسی لەوەش كرد “هەر كاتێك حكومەت لەگەڵ خۆپیشاندەران رێك كەوت، راستەوخۆ بودجە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت و ئێمەش گفتوگۆی لەسەر دەكەین و پەسەند دەكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com