نوچە-جیرۆزئەلیم پۆست
رۆژنامەی جیرۆزئەلیم پۆستی ئیسرائیل، لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاند: هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، سیستمە بەرگرییەکانی خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران هەماهەنگ و ئامادە کردووە.
رۆژنامەکە ئەوە دەخاتەڕوو، کە دوابەدوای توندتربوونەوەی گرژییەکانی نێوان تەل ئەبیب و تاران، زۆریەک لە باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە وڵاتانی جیهان پەیامی هۆشدارییان لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە وەرگرتووە.
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، لە ڕۆژانی رابردوودا لە بارەی هەڕەشەکانی ئێران و ئەگەری هێرش بۆ سەر ئەم وڵاتە هۆشداری داوە.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە لێدوانێکدا ڕۆژی رابردوو سەبارەت بە ئامادەیی و توانای موشەکی ئێران و هێرشی بۆ سەر وڵاتەکەی هۆشداریدا.
بە گوتەی نەتەنیاهۆ، ئێران لە پلانیدایە لە رێگەی عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن، هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر خاکی ئیسرائیل.
نەتەنیاهۆ ئەم هەڕەشانەی بە جددی وەسف کردووە.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کە ئێران لە چەند ساڵی رابردوودا ١٢ هەزار موشەکی تاکتیکی رادەستی حزبولڵای لوبنان کردووە. بە گوتەی نەتەنیاهۆ، ئێستا ژمارەی ئەم موشەکانە گەیشتوونەتە ١٣ هەزار. بە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ماڵ و گیانی خەڵکی ئیسرائیل و ناوچە مەدەنییەکانی ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێن.