نوچە-ڕۆیتەرز
ئەمڕۆ چوارشەممە،٣٠ ئۆکتۆبەر، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەرامبەر بە بڕیاری واشنتۆن بۆ سزادانی زیاتری ئەم وڵاتە لە پەیوەندی لەگەڵ هێرشی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، هەڵوێستی وەرگرت و ئیدانەی بڕیارەکەی ئەمریکای کرد.
بە گوێرەی بەیاننامەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەم بڕیارەی ئەمریکا دژ بە هەواڵبەندی و هاوپەیمانێتی ئەنقەرە و واشنتۆنە لە ڕێکخراوی ناتۆ.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، داوا دەکات واشنتۆن ڕێگە لەو هەنگاوانە بگرێت کە دەبنە هۆی ئاڵۆزی زیاتر لە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، دوو بڕیاری دژ بە تورکیا پەسەند کرد. بڕیارێکی قورس کە بەو پێیە بە زۆرینەی دەنگی ڕەها جینۆسایدی ئەرمەنییەکانی کە لایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە بە فەرمی ناسی.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، داوای لە سەرۆکی ئەم وڵاتە کرد کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، سزای قورسی بە سەردا بسەپێنێ.