نوچەنێت
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بە ٤٠٣ دەنگ سزای سەر تورکیایان پەسەندکرد.
دوای هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان لە ٩-١٠-٢٠١٩، پڕۆژەیاسای سزادانی تورکیا ئامادەکراوە. لە کۆی ٤٣٥ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا، ٤٠٣ ئەندام پڕۆژەیاساکەیان پەسەندکرد .
بەپێی سیستمی بەڕیوەبردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای هێنانی دەنگی زۆرینە لەناو ئەنجوومەنی نوێنەران پڕۆژەیاساکە بۆ ئەنجوومەنی پیران بەرزدەکرێتەوە. ئەگەر لەوێش بەزۆرینەی دەنگەکان پەسەندکرا، ڕەوانەی کۆشکی سپی دەکرێت. دوای ئەوە پێویستە سەرۆکی ئەمریکا واژۆی بکات، تا ببێتە یاسا.