نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق: پێویستە ئەم شەپۆلی کارەساتە کۆتایی پێبێت

0

نوچەنێت

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئیدانەی ئەم توندوتیژییە دەکات کە بەهۆی خۆپیشاندانەکان لەعێراق ئەنجام دەدرێت و بە کارەسات ناوی دەبات.

جنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لە راگەێندراوێکدا بە توندترین شێوە ئیدانەی هەڵکشانی ژمارەی قوربانیان لە خۆپیشاندانەکاندا دەکات”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی عێراق، بە تایبەتیش شەوی رابردوو لە کەربەلا مایەی نیگەرانی زۆرە. بەکارهێنانی فیشەکی ڕاستەقینە لە دژی خۆپیشاندەران بووەتە مایەی کەوتنەوەی قوربانی زۆر”.

نوێنەری یونامی لە عێراق دەڵیت: تپێویستە حکوومەت بە توندوتیژی وەڵام نەداتەوە. گفتوگۆی نیشتمانی زۆرگرنگە. پێویستە ئەم شەپۆلی کارەساتە پێویستە کۆتایی پی بێت.

هەروەها جەخت دەکاتەوە، کە نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەڵ خەڵکی عێراقە و ئاماده‌ی یارمەتیە بۆ فەراهەمکردنی ئەم گفتوگۆیە نیشتمانییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com