بودجه‌ بۆ تەواوکردنی بەنداوەکان تەرخان دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم رایدەگەیێنێت، حكوومەتی هەرێم بەڵێنی داوە پارە بۆ تەواوکردنی ١٢ بەنداو لە هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.    

بەهۆی قەیرانی دارایی و هێرشی داعش، بەشی زۆری پڕۆژەکان ڕاگیرابوون، پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە وەستاوەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، کە بڕی نزیکەی ٥٠٠ ملیار دینار تەرخان بکات. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەکرەم ئەحمەد، بەرێوبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە تەواوکردنی بەنداوە ڕاگیراوەکان، ڕایگەیاند “پێشتر بە هۆی قەیرانی دارایییەوە لە هەرێمی کوردستان، کارکردن لە ١٧ بەنداو ڕاگیرابوو، ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، رەزامەندی داوە لەسەر تەواوکردنی ١٢ بەنداو، بەڵێنیان داوە کە پارە بۆ تەواوکردنی ئەو بەنداوانە تەرخان بکرێت”.    

بەڕێوبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم، گوتیشی “ئەنجوومەنی وەزیران داوای لیستی بەنداوەکانیان لێکردووین، ئێمەش لیستەکەمان بۆ ڕەوانە کردوون، بەڵام تاکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ ئەوەی دەستبەکارکردن بکەنەوە لە بەنداوەکان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com