نوچه: موردای
چاودێرێكی سیاسیی كورد رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق رووده‌دات، راپه‌ڕینه نه‌ک خۆپیشاندان، كه له هه‌ناویدا كۆمه‌ڵێك گومان و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه و داهاتووی عێراق ته‌مومژاوییه.
ماوەی چوار رۆژە خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکان لە پارێزگاکانی بەغدا، ناسریە، میسان، کەربەلا و چەند شارێکی دیکەی شیعەی عێراق دەستیان پێکردووەتەوە و تاکو ئێستا نزیکەی ٩٠ کەس کوژراون و تەنیا شەوی رابردوو لە کەربەلا ١٨ خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژراون.
لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە هەتا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر لە ٢٣٠ کەس کوژراون و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، حه‌سه‌ن بارام، چاودێری سیاسیی كورد، له‌باره‌ی دۆخی نوێی عێراق و ئه‌گه‌ره‌كان رایگه‌یاند: عێراق ده‌وڵه‌تێكی لاوازی به زۆر دروستكراوه، له‌هه‌ر چركه ساتێك‌دا ئه‌گه‌ری لێكهه‌ڵوه‌شان و شه‌ڕی ناوخۆی لێده‌كرێت، له ئێستاشدا گه‌یشتووه‌ته قۆناغێكی هه‌ستیار و پێموایه له ده‌رئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێك هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی لێده‌كه‌وێته‌وه، وه‌ك شه‌ڕی نێو ماڵی شیعه.
حه‌سه‌ن بارام ده‌شڵێت، ده‌ست بردن بۆ سیسته‌مه‌كه (ده‌وڵه‌ت)، ده‌ستكاری ده‌ستوور، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش به‌شێوه‌یه‌ك، كه په‌لامار بدات له هه‌ندێك ناوچه و شه‌له‌ل بوونی حكوومه‌ت؛ ئه‌مانه هه‌مووی چاوه‌ڕوان كراون، كه دوور یان نزیك رووبده‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات، راپه‌ڕینه نه خۆپیشاندان، كه لە هه‌ناویدا كۆمه‌ڵێك گومان و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه و داهاتووی عێراق ته‌مومژاویی ده‌بینم.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ده‌شڵێت، ده‌بێت كورد خۆی بۆ ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان ئاماده بكات، چونكه ناوچه‌كه نائارامه، كه هاوكات له لوبنان، سووریا و عێراقه، كه ئه‌مه‌ش ژانی دروستبوونی فۆڕمێكی نوێیه و عێراقیش مه‌یدانێكی سه‌ره‌كی ئه‌م گۆڕانكاریه‌یه.