نوچه: مورادی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه‌كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی سیاسیی ئه‌و ناوچانه سه‌ردانیان كردین، كه هه‌ریه‌كیان نوێنه‌ری ناوچه‌یه‌ك بوون و داوایانكرد بێبه‌ش نه‌كرێن له ده‌نگدان.
ژمارەیەک نوێنەری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان لەبارەی بەشداریکردنی ئاوارەکان لە ھەڵبژاردنەکان، یاداشتێکیان گەیاندە پەرلەمانی کوردستان و داوا دەکەن ئەو یاسایە ھەموار بکرێتەوە، کە تێیدا ھەزاران ئاوارە بێبەش لە دەنگدان دەکات و ئەمەش مەبەستێکی سیاسییە.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، جوان رۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی یاداشتی نوێنه‌رانی ناوچه جیاوازه‌كانی مادده‌ی ١٤٠ بۆ په‌رله‌مان، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی سیاسیی ئه‌و ناوچانه سه‌ردانیان كردین كه هه‌ریه‌كیان نوێنه‌ری ناوچه‌یه‌ك بوون وه‌ك مه‌نده‌لی، خانه‌قین، كه‌ركوك، دیاله و نه‌ینه‌وا، خۆیانیش كاریان له‌سه‌ر مادده‌ی ١٤٠ كردووه و به‌شێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی ئه‌و ناوچانه بوون، له ده‌نگدان بێبه‌شن. بۆیه له‌و باره‌یه‌وه یادداشتێكیان راده‌ستى ئێمه كرد.
جوان رۆژبه‌یانی ده‌ڵێت، به گوێره‌ی ئه‌و یاساییه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌موار كرابووه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق، له ده‌نگدان بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بێبه‌شن، كه له مانگی ٤-ی ٢٠٢٠ ئه‌نجام ده‌درێت. گوتیشی ”ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌بێ پشتگیری‌یان بكه‌ن و نابێت ده‌نگیان بفه‌وتێت و پێشمان راگه‌یاندن له‌سه‌ر ئەو یاسایە سكاڵامان تۆمار كردووه و رۆژی ١٨-١١-٢٠١٩، كاتی دادگاییه‌كه‌یه، له دادگای فیدراڵی عێراق، ئه‌گه‌ریش به سیاسیی نه‌كرێ به دڵنیاییه‌وه براوه‌ین.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه چه‌ند یاساییه‌كمان خستۆته‌ڕوو بۆ دادگا كه بڕیای په‌رله‌مان له‌گه‌ڵیان ناگونجێت و یاساكه، نایاساییه، كه ده‌رچوێندراوه. ئه‌گه‌ریش سكاڵاكه‌مان نه‌درده‌وه رێكاری دیكه ده‌گرینه‌به‌ر.