نوچه
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکان و هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی کار و وه‌به‌رهێنانی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
ئەمڕۆ (سێشەممە ٢٩-١٠-٢٠١٩) له یه‌که‌م رۆژی به‌شداریکردنی له کۆبوونه‌وه‌ی گروپی سه‌ره‌کی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له قه‌ته‌ر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدوڵڵا بن ناسر بن خه‌لیفه ئال سانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر کۆبووەوە و دوایین رووداو و پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که‌یان تاوتوێکرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی قه‌ته‌ر، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، ده‌رفه‌تی کار و وه‌به‌رهێنانی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه.

به‌گوێره‌ی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ئه‌منی و سیاسیی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ دۆحه و زه‌مینه‌ی له‌باری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی کوردستان بۆ که‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری و هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ی کۆنسوڵخانه‌ی قه‌ته‌ر له هه‌رێمی کوردستان، تاوتوێ‌کران.
دۆخی سووریا و لێکه‌وته و کاریگه‌رییه‌کانی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو، که باڵیۆزی عێراق له دۆحه و باڵیۆزی قه‌ته‌ر له به‌غدا تیایدا به‌شداربوون.
رۆژی دووشەممە ٢٨-١٠-٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی گرووپی بنچینەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە دۆحە، گەیشتە قەتەر.
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی قەتەرکۆبوونەوەکانی گرووپی بنچینەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە دۆحە بەڕێوەدەچێت و لە کۆبوونەوەکەدا بە بەشداری سەرکردەکانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ئەفریقا باس لە قەیرانەکانی ناوچەکە دەکرێت و هەنگاوەکانی چارەسەکردنی قەیرانەکانی و هەبوونی هاوئاهەنگی نێوان وڵاتان تاوتوێدەکرێت.