مه‌زڵوم كۆبانێ چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی به‌غدادی له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات

0

نوچه‌: ئاژانسه‌كان

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشكرای دەکات، کە توانیویانە سیخوڕێک لە نزیک خەلیفەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دابنێن.

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ٢٧-١٠-٢٠١٩ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، تیمێکی یەکەیەکی سەربازیی تایبەتی ئەمریکی بەناوی دەلتا فۆرس، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی لە شاری ئیدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، کوشت.

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هەسەدە، بە کەناڵی (NBC)ی ئەمریکی راگەیاندووە، دەزگای هەواڵگریی هەسەدە، زانیاریی وردی لەبارەی شوێن و جوڵەی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش، کە لە نزیک سنووری تورکیا بووە، داوەتە ئەمریکییەکان.

کۆبانێ هەروەها گوتوویه‌تی، سیخوڕێکیان لەناو کەسانی نزیک لە ئەبوبەکر بەغدادی دانابوو و ئەو توانی نموونەی خوێن و جلی ژێرەوەی بەغدادی بگەیەنێتە هەسەدە و دواتریش ئەمریکییەکان لێکۆڵینەوەیان کردووە و دڵنیابوونە، کە ئەو کەسە بەغدادی خۆیەتی.

كۆبانێ ئاماژەی بەوەش داوه‌، کە سیخوڕەکە شوێنی مانەوە و ژمارەی چەکدارەکانی نزیک لە خەلیفەی داعشی گەیاندووەتە هەسەدە و ئەوانیش ئەو زانیارییانەیان بە ئەمریکییەکان داوە، کە بوونە هۆی کوژرانی بەغدادی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com