پنتاگۆن، باس لە پارێزگاری چاڵەنەوتییەکان دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەمریکا جەخت لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ هەسەدە دەکاتەوە.

مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند: ڕێگە بە سووریا و رووسیا نادەین کۆنتڕۆڵی چاڵە نەوتییەکان بگرنە دەست و واشنتۆن لە هاوپەیمانێتی کورد بەردەوام دەبێت.

بە گوتەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، کۆنتڕۆڵکردنی چاڵە نەوتییەکان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات درێژە پێدەدەن و هێزەکانی ئەمریکا لەم ناوچە ستراتیژییە دەمێننەوە و، هەر لایەنێک ببێتە ڕێگرى لە بەردەم ئەم پڕۆسەیە دروست بکات، بە توندی وەڵامی دەدرێتەوە.

لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی ئەگەری هێرشی سووریا و رووسیا بۆ سەر ئەم چاڵە نەوتییانە، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت، بە کورتی ئەمە وەڵامەکەمانە، لە هەموو روویەکەوە بەرەنگاری ئەو هێزانە دەبینەوە کە بیانهەوێ کۆنتڕۆڵی چاڵە نەوتییەکان بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com