نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی فەرەنسا، هۆشداری دەداتە ئێران.
ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند: خوازیاری ئەنجامدانی گفتوگۆی جددی و هەمە لایەنە لەگەڵ ئێرانین.
بە گوتەی لۆدریان، فەرەنسا دڵنیایی دەداتە هاوپەیمانی لە کەنداو، کە هیچ کات ئامادە نابن لە سەر ئاسایشی ئەم وڵاتانە سازان لەگەڵ ئێران بکەن.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی فەرەنسا دەڵێت: تەنها بەرنامەی ئەتۆمیان ناخەینە سەر مێزی دانوستان، بەڵکو دۆسیەی ئاسایشی ناوچەیی و هەڕەشەکانی ئێران دەخەینە سەر مێز و دەبێ ئێران ڕاکێشی گفتوگۆ بکرێت.