نوچە-ئەلجزیرە
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، نهێنی دۆزینەوەی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا دەکات.
فەرماندەیەکی مەیدانی هەسەدە، لە ئەکاوتنی تویتەری خۆیدا پەردە لە سەر ئەم نهێنیە لادەدات.
بە گوتەی فەرماندە پۆلات کان، یەکێک لە فەرماندەکانی هەسەدە،هەواڵگرییەکەیان، توانیویەتی جلی ژێرەوەی بەغدادی بدزێت تاکو لەم ڕێگەیەوە شوێن پێی هەڵبگرن.
بە گوتەی ئەم فەرماندە کوردە،هەواڵگرێکی ئەوان لە شاری جرابلوس، بە دزینی جلی ژێرەوەى بەغدادی یارمەتی دۆزینەوەی حەشارگەی سەرۆکی داعش داوە.
دواتر جلەکانی بەغدادی ڕادەستی هێزەکانی ئەمریکا کراون و دوای تاقیکاری دی ئێن ئەی، لەوەی کە جلەکان هی بەغدادین دڵنیا دەبنەوە.
بە گوتەی پۆلات کان، لە ١٥ی مانگی مەیەوە ئەوان شوێن پێی بەغدادیان هەڵگرتبوو، سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو لە دێرەزوورەوە تا ئیدلب، بەغدادیان خستبووە ژێر چاودێرییەوە.