خۆپیشاندان بەردەوامە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

ئەمڕۆ سێشەممە،٢٩ی ئۆکتۆبەر خۆپیشاندەرانی عێراقی وەک ڕۆژانی رابردوو هاتنە سەر شەقامەکانی بەغدا.

بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکان لە کاتێکدایە، کە حکوومەت قەدەغەکردنی هاتووچۆی لە شەقامەکانی عێراق راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز نووسیویەتی: خۆپیشاندەران لە بەغدا خوازیاری دوور خستنەوەی سەرۆک وەزیرانن، هەروەها داوا دەکەن حکوومەت بە پەلە وەڵامى داواکانیان بداتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ رایگەیاند: بە هۆی تەقەی هێزەکانی پۆلیسی عێراقەوە، شەوی ڕابردوو لە کەربەلا لانی کەم یەک هاووڵاتی کوژراوە و ٥٣ کەسیش برینداربوونە.

ڕۆژی رابردوو، لە بەغدا دوو کەس کوژران و ١١٢ هاووڵاتیش بریندار بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com