نوچەنێت
وته‌بێژی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، زانیاری له‌باره‌ی سیاسه‌تی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق و سووریا ده‌خاته‌ڕوو.
مایلیس كاگینس وته‌بێژی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاند: پێشمه‌رگه یه‌كه‌م هێزه بوو كه رووبه‌ڕووی داعش بوه‌وه‌و له‌وپێناوه‌شدا دوو هه‌زار شه‌هید و زیاتر له 10 هه‌زار برینداری داوه، بۆیه دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه قوربانییه‌كانیان له بیرناكه‌ین و هاوكارییه‌كانمان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەروەها دەڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش جوڵه‌ی له‌سنووری كه‌ركوك و ئه‌نبار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق ماوە له‌سه‌ر داوای به‌غدا له‌و وڵاته ماوینه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستانیش وته‌بێژی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاند: هاوكارییه‌كانمان بۆ هه‌سه‌ده به‌رده‌وامی ده‌بێت و كارئاسانی ده‌كه‌ین ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هاوكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه خه‌ڵكی لێقه‌وماوی سووریا.