پڕۆژەیاسای مافی نەخۆش دەدرێتە پەرلەمان

0

نوچەنێت

بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: پڕۆژەیاسای مافی نەخۆش ئامادە كراوە و پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت لە كۆبوونەوەی داهاتوودا گفتوگۆی لەسەر بكرێت و پەسەند دەكرێت، ئەمەش یەكەم جارە ئەو جۆرە پڕۆژەیاسایە لە عێراق و كوردستان پێشكەش بكرێت.

زانا مەلا خالید، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتووە، پڕۆژەیاسای مافی نەخۆش ئامادە كراوە و ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەی داهاتوودا بخرێتە بەرنامەی كارەوە و خوێندنەوەی بۆ بكرێت و پەسەند بكرێت.

بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی هەروەها دەڵێت، بەپێی پڕۆژەیاساكە، مافی نەخۆش دیاری دەكرێت، كە لە نەخۆشخانەكاندا چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و كۆمەڵێك مافیان بۆ دانراوە، كە پێویستە رێزیان لێ بگیرێت و مافەكانیان پێ بدرێت.

ناوبراو هەروەها دەڵێت، ئەمە یەكەم جارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەو پڕۆژەیە پێشكەش بكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com