نوچه:مورادی
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایده‌گه‌یێنێت، به‌هۆی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كێشه‌كان له پارێزگای كه‌ركوك زیاتر قووڵ ده‌بێته‌وه.
رۆژی دووشەممە (٢٨-١٠-٢٠١٩) پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی تاوتوێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران کۆبووەوە و یەکێک لەو بڕیارانەی پەسەندکراون هەڵوەشاندنەوەی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقە، داواکاری فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەوەبوو، کە پارێزگای کەرکوک نەگرێتەوە، بەڵام داواکارییەکەیان جێبەجێنەکرا. به‌ڵام چه‌ند په‌رله‌مانتارێك بۆ چاودێریكردنی ئه‌ركه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك راسپێردراوه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كان، رایگه‌یاند: به‌م بڕیاره نوێیه كێشه‌كان زیاتر قووڵ ده‌بێته‌وه به‌وه‌ی، كه ئه‌و سه‌رپێچییه یاسایی و ده‌ستووریانه‌ی ده‌كران، زیاتر ده‌بن، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگاری ده‌بێ، به‌بێ چاودێری. هه‌روه‌ها چه‌ندی خروقات كردووه زیاتری ده‌كات.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ده‌شڵێت، سه‌ركردایه‌تی سیاسیمان هه‌یه و په‌رله‌مانتارمان هه‌یه، ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، كه كورد له‌و دۆخه‌دا چی بكات. گوتیشی ”په‌رله‌مانتاره‌كان به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی بێت كار بۆ دانانی پارێزگار بكات”.
عه‌سكه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه گه‌نده‌ڵی له ناو خودی حكومه‌ت دایه، به‌ڵام ده‌یخاته سه‌ر ئه‌نجومه‌نێك، كه هیچی به ده‌ست نییه. هه‌روه‌ها نازانرێت چی رووده‌دات، تاكو پێشنیار بكرێت چ بكرێت باشتره، بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا.