نوچەنێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شارێکی باشووری عێراق دۆزرایەوە، گومان دەکرێت لەسەردەمی رژێمی بەعش کۆمەڵکوژ کرابن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩-١٠-٢٠١٩، دەزگای شەهیدانی عێراق، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە شاری نەجەف دۆزراوەتەوە. گۆڕەکە تەرمی هاوڵاتییانی عێراقی تێدایە.
بەپێی بەیاننامەکە، درێژی گۆڕەکە (٤٠٠مەتر)ە، پێدەچیت ئەو کەسانەی لەو گۆڕە بە کۆمەڵەدا نێژراون، هاووڵاتییانی باشووری عێراق بن، کە لە ساڵی ١٩٩١ لە دژی رژێمی بەعس راپەڕینیان کرد.