نوچەنێت
حكوومەتی عێراق، داوایەکی موقتەدا سەدر رەتدەکاتەوە، کە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.
رۆژی رابردوو موقتەدا سەدر، داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩-١٠-٢٠١٩، سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکوومەتی عێراقی رایگەیاند: كاتێك پەرلەمان ھەیە، ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت. هەڵبژاردنی پێشوەختە لەکاتێکدا دەبێت کە پەرلەمان خۆی ھەڵبوەشێنێتەوە، ئەوەش لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە نەک سەرۆک وەزیران”.