مۆسکۆ دوایین مۆڵەت بۆ هەسەدە دیاری دەکات

0

نوچە-سپۆتنیک

نێردەی تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند: هیوادارین هێزەکانی سووریای دیموکرات لە کاتی دیاریکراودا، پاشەکشە بە هێزەکانی بکەن لەو ناوچانەی کە رێککەوتنی لە سەرکراوە.

نێردەی تایبەتی پووتین بۆ کاروباری سووریا، جەخت دەکاتەوە هەسەدە بە زووترین کات هێزەکانی خۆی لە سنووری تورکیا بکشێنێتەوە.

نێردەی پووتین دەڵێت: بە گوێرەی رێککەوتنەکەی سەرۆکانی رووسیا و تورکیا، دوایین مۆڵەت بۆ کشانەوەی هێزە کوردییەکان لە سنووری تورکیا ١٥٠ کاتژمێرە و  کاتژمێری ٦ی  دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە،ی٢٩ ئۆکتۆبەر دوایین مۆڵەتە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە: کە وڵاتەکەی رێگە نادات رووسیا و سووریا دەستیان بە چاڵە نەوتییەکانی باکووری سووریا بگات. دڵنیاییشی داوە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەبێ کۆنتڕۆڵی چاڵە نەوتییەکان بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com