نوچە-ڕۆیتەرز
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوتووە: ئەم وڵاتە بە نیازە پێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا بەهێزتر بکات و بۆ ئەم مەبەستە بە شێوەیەکی جیدیتر ئامادە دەبن لە ڕووی سەربازییەوە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسە سەربازییە، ئەمریکا لە هەوڵدایە رۆژی ١٤ی نۆڤەمبەر، بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کۆبونەوەیەک لە واشنتۆن رێکبخات.
سەرچاوەکە رەتیدەکاتەوە، کە ئەوان پرۆسەی شەڕ لە دژی داعش ڕابگرن.