نوچەنێت
سوپاسالاری ئەمریکا رایگەیاند: دوو چەکدارمان لەکاتی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی بەغدادی، دەستگیرکردووەو ئێستا لای هێزەکانی ئەمریکان.
رۆژی ٢٧-١٠-٢٠١٩، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، کوشتنی ئەبوبەکرد بەغدادی، خەلیفەی رێکخراوی داعش-ی لە ئۆپەراسیۆنێکدا راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩-١٠-٢٠١٩، مارک میڵی، سوپاسالاری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی” دوو چەکداری داعشیان لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانیان لەگەڵ ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی داعش دەستگیرکردووە. ئێستا ئەو دوو کەسە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا دەستبەسەرن”.
مارک ئیسپەر، وەزیری بەگریی ئەمریکا کە بەشداری کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە بوو دەڵێت” کوژرانی بەغدادی، کۆتایی بە تیرۆر ناهێنێت، بەڵام پەیامێکی بەهێزە بۆ ئەو کەسانەی گومانیان لە پابەندی ئەمریکا هەیە بۆ تێکشکاندی تیرۆر”.
هاوکات رایگەیاند: لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە توانیویانە دووچەکداری داعش دەستگیربکەن. ئێستا لای هێزەکانی ئەمریکان.