ژمارەی کوژراو و بریندار، لە خۆپیشاندانەکەی عێراق لە زیادبووندایە

0

نوچەنێت

وێڕای دەرکردنی کۆمەڵێک بڕیاری چاکسازی لەلایەن حکوومەتی عێراق، خۆپیشاندانەکان بەردەوامە و تەنیا لە شەوی رابردوودا (١٨)کەس کوژراون.

رۆژی ٢٥-١٠-٢٠١٩، بۆ جاری دووەم خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق دەستیپێکرد. تا ئێستا دەیان کوژراو و سەدان بریندار هەن.

بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، تەنیا لە رۆژی رابردوودا لە شاری کەربەلا (١٨) کەس بە گولەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە تەندروستی شاری کەربەلا، ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی شارەکە گەیشتە 18 کەس، کە بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

بەم هۆکارە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و، درێژە بە کۆبوونەوەکانی رۆژی رابردوو سەبارەت بەدەرکردنی هەندێ بڕیاری پەیوەست بە دۆخی ئێستای عیراق بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com