مه‌زڵوم كۆبانێ: ئاماده‌ین بۆ له‌یه‌كدى نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی رۆژئاوا

0

نوچه‌

مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، رایدەگەیێنێت، ئامادەن رۆڵی نیشتمانی بۆ لە یەکدی نزیککردنەوەی بۆچوونی تەواوی لایەنە نیشتمانییە کوردییەکانی رۆژئاوا بگێڕن بۆ ئەوەی ئەم دۆخە چارەنووسسازە تێبپەڕێنن.

مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی “ئامادەین بە گێڕانی ڕۆڵی نیشتیمانی خۆمان بۆ لەیەکدی نزیککردنەوەی بۆچوونی تەواوی لایەنە نیشتمانییە کوردییەکانی رۆژئاوا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بنەماکانی یەکێتیی نیشتمانی و گەیشتن بە هەڵوێستێکی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چارەنووسسازەی گەلەکەمانی تێدایە”.

مەزڵووم کۆبانێ، بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی توویتەکەی کردووە.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ بە نێوەندگیری ”سەرۆک بارزانی”، ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا – ئەنەکەسە و بزووتنەوەی جڤاتی دیموکراتیک سێ رێککەوتنیان واژۆ کرد، بەڵام جێبەجێ نەکراوە.

رێککەوتنەکانیش بریتیبوون له‌:

هەولێر یەک لە ساڵی ٢٠١٢

هەولێر دوو لە ساڵی ٢٠١٣

دهۆك، لە ساڵی ٢٠١٤ بەناوی رێککەوتننامەی دهۆک، واژۆکرا

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com