هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك جیاوازه‌

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، پەرلەمان بڕیاری داوە پەرلەمانتارانی کەرکوک چاودێری کاروباره‌کانی پارێزگای کەرکوک بکەن.  

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨-١٠-٢٠١٩ پەرلەمانی عێراق، بەمەبەستی تاوتوێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران کۆبووەوە و یەکێک لەو بڕیارانەی پەسەندکراون هەڵوەشاندنەوەی کاری ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقە، داواکاری فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەوەبوو، کە پارێزگای کەرکوک نەگرێتەوە، بەڵام داواکارییەکەیان جێبەجێنەکرا.                                

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، رایگەیاند “دوای ئەوەی بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەسەندکرا، ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنە کوردستانییەکان دژی بڕیارەکە وەستاینەوە و لەناو هۆڵی پەرلەمان کردمانە دەنگە دەنگ و داوامانکرد، کە بڕیارەکە پارێزگای کەرکوک نەگرێتەوە، بەڵام قبوڵیان نەکرد”. 

دووبەردانی گوتشی “بە فشاری فراکسیۆنە کوردستانییەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان پێشنیارێکی پێشکەشکرد، كه‌ ئه‌ویش پەرلەمانتارانی کەرکوک لە جیاتی ئەنجوومەنی پارێزگا چاودێری ئیش و کارەکانی پارێزگای کەرکوک بکەن، بڕیارەکەش بەتەوای لە پەرلەمان پەسەندکراوە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com