نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ قه‌ته‌ر

0

نوچه‌: ئاژانسه‌كان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی گرووپی بنچینەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە دۆحە، گەیشتە قەتەر.

کۆبوونەوەکانی گرووپی بنچینەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە دۆحە بەڕێوەدەچێت و لە کۆبوونەوەکەدا بە بەشداری سەرکردەکانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ئەفریقیا باس لە قەیرانەکانی ناوچەکە دەکرێت و هەنگاوەکانی چارەسەکردنی قەیرانەکانی و هەبوونی هاوئاهەنگی نێوان وڵاتان تاوتوێدەکرێت.

هاوشان لەگەڵ سەرکردەی چەندین وڵاتی دیکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکاندا بەشدارە و بڕیارە کۆبوونەوەکە بۆماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا هاوکات قەیرانەکانی سووریا، یەمەن، سوودان و گرژییەکانی گەرووی هورمز و هەروەها چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێبکرێن.

کۆبوونەوەکە بە پشتیوانی وەزارەتی دەرەوەی دۆحە و هەروەها کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەدەچێت و هاوکات باسی هەڕەشەکانی ئەلیکترۆنی و پرسی وزەش لە ناوچەکە دەکرێت.

جگە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە شێخ تەمیم بن حەمەد، ئەمیری قەتەر، محەممەد ئەلتانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، مارتن گریفت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن و چەندین کەسایەتی دیکەی ناوچەکە و جیهان بەشداری تێدا دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com