نوچه
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕیاری دا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، جگه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریشی دا، پارێزگاری پارێزگاكان ده‌ستكراوه بن بۆ به‌ڕێوبردنی كاروباره دارایی و كارگێڕییه‌كان تا ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگاكان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
هه‌ر به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، پارێزگاره‌كان كاری ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كانیش راده‌په‌ڕێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئیمتیاز و ده‌رماڵه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، گه‌وره به‌رپرسان، راوێژكاران، بریكاری وه‌زیره‌كان، به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان، ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و پارێزگاره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له راسپارده‌یه‌كدا داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستووری عێراق له ماوه‌ی چوار مانگدا خسته‌ڕوو.