بارزانی: دەرگامان كراوەیە بۆ ئاوارەكان

0

نوچه‌

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئۆلە دیل باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق كرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست.

به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، لە دیدارەكەدا كە خاتوو باڕباڕا ڤۆلف، كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر و جێگرەكەی سڤێن كراوسپێ ئامادەی بوون، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق، پێزانینی هەبوو بۆ سەقامگیریی و ئارامی هەرێمی كوردستان و راشیگەیاند ”وڵاتەكەی سوپاسگوزارە بۆ ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە پەنادان و حەواندنەوەی ئاوارەكان، كە ئەركێكی قورسە”.

كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ئەوەیشی خستەڕوو، كە ئەڵمانیا بەردەوام دەبێ لە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان و هەروەها كار و چالاكییەكانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی گەشەپێدان و سەقامگیری.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی تازەی ئەڵمانیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا و پەیوەست بە بارودۆخی ئاوارەكان ئەوەی خستەڕوو، كە هەرێمی كوردستان دەرگەی كراوەیە بۆ ئاوارەكان و پێویستی بە یارمەتی و پشتیوانی ئەڵمانیا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە لە بابەتی حەواندنەوەی ئاوارەكان.

هەر لەو كۆبوونەوەیە كاریگەریی گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی سووریا لەسەر سەقامگیریی هەرێم و ناوچەكە خرایە بەر باس و گفتوگۆ و مەترسی و هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش لەسەر ئاییندەی عێراق و ناوچەكە بە تایبەت لەدوای كوشتنی بەغدادی تاوتوێ كرا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و گرژی و خۆپێشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ڕەوشی كەركووك تەوەری دیکەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com