نوچه
ھێزەكانی ئەمەریكا بۆ جارێكی دیكە گەڕانەوە بنكەكانیان لە چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان.
بهگوێرهی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، زیاتر لە ٥٠٠ سەربازی ئەمەریكی بە چەك و پێداویستییە سەربازییەكانیان، گەڕاونەتەوە بنكەی سەربازییەكەیان لە تەل تەمر و تل بیدەر، كە دەكەوێتە نزیك رێگەی سەرەكی ئێم فۆر.
ئاماژەی بەوەشدراوه، كه لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا چەند فرۆكەیەكی ئەمەریكی بە كەرەستەی سەربازییەوە جموجۆڵێكی زۆریان لە فڕۆكەخانەی سرینی سەربازیی لە نزیك كۆبانێ ھەبووە.