نوچە-السومریە
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر هۆشداری دەداتە حەشدی شەعبی و دوا لە ئەندامانی ئەم گروپانە دەکات لەگەڵ خەڵک بمێننەوە.
لە پەیامێکی تویتەریدا کە سەرۆکی رەوتی سەدر بڵاوی کردۆتەوە، هاتووە: یارمەتی و پشتیوانی گەندەڵی مەبن، ئێوە نوێنەری خەڵک و بە نوێنەراتی لە خەڵکی عێراق جیهاد لە دژی گەندەڵکاران دەکەن.
بە گوتەی سەدر، حکوومەت دەیهەوێ حەشی شەعبی رووبەڕووی خەڵک بکاتەوە، حەشدی شەعبی نابێ پشتیوانی لە گەندەڵی بکات.
سەدر، حکوومەتی عێراقی بە گەندەڵی تۆمەتبار کردووە و داوا دەکات، بەر لەوەی لە دەسەڵات دوور بخرێنەوە، دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان رابگەیێنن.