نوچە-ئاڕ تی عەرەبی
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند: هیچ زانیاریەکیان لە بەردەستدا نییە کە کوژرانی سەرۆکی داعش پشتڕاست بکاتەوە.
وەزارەتی بەرگری رووسیا دەڵێت: ناتوانێ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە باکووری رۆژئاوای سووریا، بۆ کردنە ئامانجی سەرۆکی داعش پشتڕاست بکاتەوە.
ئیگۆر کۆناشنکۆف، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاشکرای دەکات، ئەم وەزارەتە هیچ جۆرە زانیارییەکی باوەڕپێکراوی سەبارەت بە کوژرانی بەغدادی لە بەردەست دا نییە، بە تایبەت ئەو ناوچەیەی کە ئەمریکا دەڵێت، بەغدادی لێ کوژراوە، لە ژێر چاودێری تورکیادا بووە.