حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشتگیری حکوومەتی بەغدا دەکات

0

نوچەنێت

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند: سێ هەفتەیە شاندی هەرێم بەنیازە بێتە بەغدا، بەڵام بە هۆی خراپی دۆخی عێراقەوە ئەم سەردانە دواکەوتووە.

فارس عیسا، بەماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند “دۆخی عێراق زۆر بەرەو خراپی دەچێت و خۆپیشاندانەكان بەرەو توندوتیژی چوون، ئێمە وەكو حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشتگیریی حكومەتی عێراق دەكەین، چونكە ئەو خۆپیشاندانانە داواكاریی خەڵك نییە و خەڵكێك بۆ مەرامی سیاسیی خۆی سوودی لێ وەردەگرێت و دەستی دیكەش لە پشتییەوە هەیە”.

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا هەروەها دەڵێت”ئێمە وەكو حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پشتگیری لە سەقامگیریی عێراق دەكەین، بۆیە پێویستە حكوومەت چاكسازی بكات و  گەندەڵی نەهێڵێت و داواكاریی خۆپیشاندەران جێبەجێ بكات”.

بەرپرسەکەی حکوومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، کە لە زۆر شوێن حكوومەت نەماوە و دەزگاكان لە دەست خۆپیشاندەراندان، هێزە ئەمنییەكانیش پارێزگارییان لێ دەكەن و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، داعش جارێكی دیكە سەرهەڵدەداتەوە.

ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە ماوەی سێ هەفتەیە شاندی هەرێم بەنیازە سەردانی بەغدا بكات، بەڵام بە هۆی ئەو ئاڵۆزیانەوە نەیانتوانیوە بێنە بەغدا ،چونكە دۆخەكە زۆر خراپە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com