نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی باران بارین دەکرێت.
بەپێی پێشبینیەكانی کەشانسی هەرێم بۆ كەشوھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢٨، سلێمانی ٢٥، دھۆك ٢٧و لە كەركووك ٢٩ پلەی سیلیزی دەبێت.
پێشبینییەکان لەبارەی كەشوھەوای سبەی سێ شەممە، ئەوەیە کە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت.