نوچەنێت
پەرلەمانی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران کۆدەبێتەوە.
رۆژی ٢٥-١٠-٢٠١٩، خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق دەستیپێکرد. تا ئێستا زیاتر لە ٧٤ کوژراو و ٦٥٤ بریندار هەن.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨-١٠-٢٠١٩، پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی رێکاری جێبەجێکردنی چاکسازی و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لەو بارەیەوە، لەگەڵ داواکاری خۆپیشاندەران تاوتوێ کۆببێتەوە.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر یەک دەست پێدەکات، بڕیارە فراکسۆنە کوردستانییەکان بەشداربن.