نوچەنێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: چاودێری دۆخی ئێستای خۆپیشاندانەکانی عێراق دەكەن. داواکارییەک ئاراستەی لایەنەکان دەکات.
وێڕای بەڵێنەکانی حکوومەتی عێراق، بۆ ئەنجامدانی چاکسازی خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق بەردەوامە. رۆژانە کوژراو و بریندار هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەێندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: نیگەرانی بارودۆخی عیراقین، داوا لەسەرجەم لایەنەکان دەکەین، لە توندوتیژی دووربکەونەوە.
هەر بەپێی ئەو راگەێندراوە”ئەمەریكا بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی عێراق و گەلی عێراق لەپێناو بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیریی”.