نوچه: مورادی
مامۆستایه‌كی زانسته سیاسییه‌كان رایده‌گه‌یێێنێت، تا ئێستا كوردی رۆژئاوا زه‌ره‌رمه‌ند بووه، و ناچاریان كرد به ناچاری بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌تی سووریا.
هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا له‌گه‌ڵ میلیشیاكان، كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و زلهێزه‌كانی هێناسه‌ر خه‌ت و پێشی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گرت به‌ڵام زیانی زۆریش به كورد كه‌وت و به ناچاری له‌گه‌ڵ رووسیا و سووریا كه‌وته رێككه‌وتن و هه‌ر ئه‌مڕۆش به قوڵایی ٣٢ كیلومه‌تر ده‌كشێته‌وه له سنووره‌كانی رۆژئاوا باكووری كوردستان (توركیا – سووریا).
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، بوخاری عه‌بدوڵڵا، مامۆستای زانسته سیاسیه‌كان، له‌باره‌ی دۆخ و رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا رایگه‌یاند: تا ئێستا كوردی رۆژئاوا زه‌ره‌رمه‌ند بووه، چونكه وڵاتی داگیركراوه و به‌هه‌زاران كیلومه‌تر خاكی داگیر كراوه و له‌گه‌ڵ چه‌ند شار و گوند، زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره بوون. واشیان كرد، كه هه‌سه‌ده به‌ره‌و سووریا بچێته‌وه له مه‌وقیفی هێزدا نه‌بێ و به ناچاری بێت.
له‌باره‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پرسی رۆژئاوا بوخاری عه‌بدوڵڵا گوتی ”ده‌نگدانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌كی زۆر باشه، به‌ڵام نه‌گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی له‌شكركێشی توركیا رابگرێت، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا. كه ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه توركیا به ئاسانی ده‌رباز ده‌بێت.