نوچه
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا کرد.
دۆناڵدر ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وردەکاری کوشتنی ئەبوبەکر بەغدای لە کۆنفرانسێکی رۆژامەوانیدا ئاشکرا کرد و رایگەیاند “دوێنێ شه‌و له باشووری رۆژئاوای سوریا هێرشێكی ناوازه له لایه‌ن هێزه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه كراوه. له‌م هێرشه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر پاسه‌وانه‌كانی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی كوژراون و هیچ هێزێكی ئه‌مریكی زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه”. هه‌روه‌ها ئەوەشی خستەڕوو، کە به‌شێكی زۆری ئه‌م هێرشه‌ی بینیوه.
ترەمپ گوتیشی “بەغدادی له میانه‌ی هێرشه‌كه‌دا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و به رێگه‌ی پشتێنێكی بۆمبڕێژكراو، له‌م خۆته‌قاندنه‌وه‌دا سێ منداڵیش له هه‌مان شوێن كوژراون”. دەشڵێت “به‌غدادی چووبووه ناو تونێلێك بۆ راكردن، به‌ڵام تونێله‌كه له كۆتاییدا داخراو بوو”.
ترەمپ ئاشکراشیکرد، کە ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ئه‌نجامی ته‌قاندنه‌وه‌ی پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی پارچه پارچه بووه و لانی كه‌میش ١١ منداڵ له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی باغدادی رزگار كراون، ئه‌گه‌رچی سه‌رجه‌میان برینداریش بوونه.