نوچه: مورادی
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لیستی برایه‌تی رایده‌گه‌یێنێت، جموجۆڵی داعش لە سنوورەکە زیادی کردووەتەوە و سوودیان له بۆشایی ئه‌منی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق وه‌رگرتووه.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە بەرەبەیانی رۆژی شەممە ٢٦-١٠- ٢٠١٩، چەکدارانی داعش، کە لە ناوچەکانی نێوان کفری و خورماتوو خۆیان بە گروپە ئاڵاسپیەکە دەناسێنن، شوانکارێکی کوردیان شەهید کرد.
ئه‌مڕۆش ٢٧-١٠-٢٠١٩، فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان له بۆردومانێكدا بۆسه‌ر حه‌شارگه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه پێنج _یان كوژران.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجوومەنی پارێزگای كه‌ركوك له‌باره‌ی جموموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌و سنووره راگەیاند: داعش به‌ردەوام جووڵەی له نێوان که‌رکوک و پردێ هه‌بووه و شەوی رابردوو به کۆپته‌ری هاوپه‌یمانان له ناوچه‌ی (شانشین) دراوه و شانه‌ی نووستوویان هه‌یه و خه‌ریکی خۆ ڕێکخستنه‌وه‌ن.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری گوتیشی، چه‌كدارانی داعش وه‌ك گروپ ده‌رده‌كه‌ون و سوودیان له بۆشایی ئه‌منی وه‌رگرتووه له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق. ده‌شڵێت ”بێگومان ده‌ست هه‌یه، كه هاوكاریان ده‌كات بۆ هه‌ستنه‌وه ڕێكخستنه‌كانیان چالاك بكه‌نه‌وه”.