هه‌سه‌ده‌ ده‌كشێته‌وه‌

0

نوچه‌

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) بە فەرمی کشانەوەی خۆی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان رۆژئاوا و باکووری کوردستان راگه‌یاند.

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی گشتی هەسەدە رایگەیاندووە، رەزامەندییان لەسەر کشانەوە و دوورکەوتنەوە لە سنوورەکانی باکووری کوردستان (تورکیا) داوە.

لە راگەیەندراوەکەدا فەرماندەیی گشتیی هەسەدە داوای لە روسیا کردووە کار بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لە نێوان ئیدارەی خۆجێی رۆژئاوای کوردستان و حکومەتی رژێمی سوریا بكات.

رۆژی سێشەممە ٢٢-١٠-٢٠١٩، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا لە شاری سوچی لە باشووری رۆژئاوای رووسیا کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆلیسی سەربازیی روسی و سوپای رژێمی سوریا لە ناوچەکانی دەرەوەی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان.

رێککەوتنی هەسەدە و رژێمی سووریا دوای هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان واژۆ کرا و رژێمیش ناوی هەسەدەی بۆ فەیلەقی پێنجی سوپای سوریا گۆڕی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com