نوجه: مورادی
چاودێرێكی سیاسیی كورد رایده‌گه‌یێنێت، ده‌بێ به‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه پشتگیری عادل عه‌بدولمه‌هدی بكه‌ین. ده‌شڵێت ”زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدین”.
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، فشاری زۆری له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی دروستكردووه، سه‌ره‌رای به‌ڵێنی حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنی داوای خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام خۆپیشاندان به‌رده‌واوم وه‌ك ئه‌وه‌ی به حكومه‌تیان راگه‌یاندبوو، له‌رۆژی هه‌ینی ٢٥-١٠-٢٠١٩ هاتنه‌وه سه‌رشه‌قام، به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه ٤٠ كه‌س كوژرا و زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سیش بریندا بوون.
له‌و باردۆخه‌شدا، موقتدا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تی كردووه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، عه‌لی فه‌یلی، چاودێری سیاسیی كورد شاره‌زا له‌كاروباری عێراق، له‌باره‌ی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك كورد ده‌بێ ئه‌وه بزانین، كه لایه‌نه عێراقییه‌كان یه‌كێك گله‌ییه‌كانیان ئه‌وه‌یه له عه‌بدولمه‌هدی، زیاتر له ئاستی خۆی مافی كورد ده‌دات. سه‌رۆك وه‌زیران له كێشه‌ی كورد تێگه‌یشتووه و ده‌یه‌وێ كێشه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و چاره‌سه‌ر بكرێ، كه نزیه‌كه‌ی ١٠٠ ساڵه به‌رده‌وامه؛ ئه‌و ئیراده‌یه‌ی هه‌یه چاره‌سه‌ری بكات، بۆیه ده‌بێ به‌وپه‌ڕی ئیمكاناتی خۆمان پشتگیری بكه‌ن.
له‌باره‌ی كاریگه‌ری پشتگیری كورد له عه‌بدولمه‌هدی، فه‌یلی گوتی، كورد و به‌شێك له سوننه و نیوه‌ی شیعه پشتگیری ده‌كه‌ن و ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیرانی شیعه‌یه، كه شیعه‌كان به‌ته‌واوی پشتگیری ناكه‌ن. بۆیه زۆرینه پشتگیری ده‌كات و كه‌مینه دژیه‌تی.