نوچه: ئاژانسهكان
لە ئەنجامی ئۆپهراسیۆنێكی هێزه تایبهتهكانی ئهمریكا له ئیدلب لە باکووری سوریا، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش کوژرا. مهزڵۆم كۆبانێ-یش دهڵێت ”ئۆپهراسیۆنێكی مێژوویی هاوبهشمان ئهنجام دا”.
لە نوێترین تویتیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، شتێکی گەورە هەر ئێستا روویدا. لهبارهیهوه كاتژمێر پێنج_ی ئێواره بەکاتی هەولێر، دۆناڵد ترەمپ لە واشنتن گوتارێک پێشکەش دەکات.
بهپێی لێكدانهوهكان، تویتەکەی ترەمپ ئاماژەیه به کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش، کە لەدوای سەرهەڵدانی ئەو رێکخراوە بووەتە پرسێكی گەورە له جیهان.
مەزڵووم کۆبانێ: ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوومان لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامدا
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنە میژووییە سەرکەوتووە، دەرەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هەواڵگری بووە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
شوێنی مانهوهی بهغدادی
شوێنەکە ناوی باریشایە لە پارێزگای ئیدلب، لەسەر سنووری نێوان سووریا و تورکیا بەدووری پێنج کیلۆمەتر لە شاری هاتای تورکی.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئۆپەراسیۆنەکە بە هەلیکوپتەر ئەنجامدراوە و کاتێک کە هێزە تایبەتەکەی ئەمریکا دەگەنە ماڵەکەی بەغدادی، کەمێک پێکدادان روودەدات، پاشان بەگوتەی ئەو سەرچاوانە، خودی بەغدادی و هەردوو ژنەکەی دەکوژرێن. هەندێ سەرچاوەش باس لەوە دەکەن کە گوایە بەغدادی بەر لەوەی دەستگیربکرێت، خۆی دەتەقێنێتەوە.
ههڵوێستی ئێران
کە هەواڵی کوژرانی بەغدادی بڵاوبووەوە، ئێران دەستبەجێ رایگەیاند هەفتەیەک زیاترە کە لە رێگەی حکوومەتی سووریاوە سەبارەت بە شوێنی مانەوەی بەغدادی ئاگادارکراوەتەوە و سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر بوون سەبارەت بەو بابەتە.