نوچە-ئاژانسەکان
سەرباری هۆشداری پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی عێراق و هەروەها زانیاری و هەواڵی میدیاکانی ئێرانی، کە ئەمڕۆ (شەممە ٢٦ی ئۆکتۆبەر) باسیان لە ئارام بوونی دۆخی شارەکانی عێراق دەکرد، بۆ رۆژی دووەم خۆپیشاندانەکان لە بەغدا دەستی پێکردۆتەوە.
کەناڵی المیادین، باس لە بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکان لەم وڵاتە دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، خۆپیشاندەران بە هۆی هێرشی هێزەکانی پۆلیسی عێراق بە گازی فرمێسکرێژ، تووشی دۆخێکی تایبەت بوونەتەوە.
رووانگەی مافەکانی عێراقیش لەم بارەوە دەڵێت، هێزە ئەمنیەکان، بە گازی خەردەلەوە پەلاماری هاوڵاتیانیان داوە.
هەروەها کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە دادگای فیدراڵی عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ داوا رەواکانی خۆپیشاندەران خستۆتەڕوو.