نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق بە هۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە دواخرا بۆ سبەی.
رۆژی هەینی ٢٥-١٠-٢٠١٩ خۆپیشاندان لە زۆربەی شارە گەورەکانی عێراق بەڕێوەچوو، بەهۆی درووستبوونی ئاڵۆزی.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە ئاشكرایكرد، كە زیاد لە ٤٠ كەس لە خۆپیشاندانەكانی عێراق كوژراون و دوو ههزار کەس برینداربوونە. هەروەها ئەفسەرێك و ئەندامێكی عەسائیبی ئەهلی حەقیش كوژراون.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند “بڕیار بوو ئەمڕۆ (شەممە ٢٦-١٠-٢٠١٩) پەرلەمانی عێراق، لەسەر دۆخی خۆپیشاندانەکان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە کۆبوونەوەکە دواخراوە بۆ سبەینێ یەکشەممە”.
دووبەردانی، گوتیشی “بڕیارە هەر ئهمڕۆ، پهرلهمانتارانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بگهڕێنهوه بۆ بهغدا به مهبهستی بهشداری كردن له دانیشتنهكانی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عیراق”.