مۆسکۆ و ئەنقەرە رێککەوتنێکی سەربازی واژۆ دەکەن

0

نوچە-سپۆتنیک

تورکیا به‌هۆی قوڵتربوونه‌وه‌ی ناکۆکی و ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن، لە هەوڵدایە جێگرەوەیەک بۆ فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-٣٥ی ئەمریکا بدۆزیتەوە.

دوای ئەوەی، کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستیپێکرد و کاردانەوەی توندی رای گشتی ئەمریکا و ئیدارەی ئەم وڵاتەی بە دواوە بوو، ناکۆکیەکانی نێوانیان قووڵتر بووەوە.

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی روسیا ئاشکرای دەکات، دوای ئەم ناکۆکیانە، ئەنقەرە لە هەڵدایە رێککەوتنێکی کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری سوخۆ ٣٥، لە گەڵ مۆسکۆ واژۆ بکات.

بە گوێرەی زانیاریەکانی دەیلی سەباح، ئەنقەرە و مۆسکۆ گفتوگۆکانی پەیوەست بەم بوارەیان دەستپێکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com