وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌كارهێنانی چه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه‌

0

نوچه‌

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیدەکاتەوە، چەک لە دژی خۆپیشاندەران بەکارهێندرابێت و بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا و دیوانییەش لەکارەکانیان دوورخرانەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەئەمنییەکان پارێزگاریان لە خۆپیشاندەران کردووە و بەهیچ شێوەیەک چەک دژی خۆپیشاندەران بەکارنەهاتووە، بەڵام لەبەرامبەردا هەندێک کەس خۆپیشاندانەکانیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی تەقەی راستەوخۆ لە هێزەئەمنییەکان بکەن، کە بەهۆیەشەوە چەند کارمەندێک کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەندێک لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکان لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پاسەوانانی بارەگا حزبییەکان کوژراون.

تەنیا دوێنێ هەینی، ٤٠ خۆپیشاندەر لە عێراق کوژران و زیاد لە سێ هەزاری دیکەش برینداربوون. هه‌روه‌ها ١٠ كه‌س له‌و كوژراوانه‌ له‌ ناو باره‌گای به‌دری سه‌ر به‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com