داعش شوانێكی كورد ده‌كوژێت

0

نوچه‌

چەكدارانی داعش شوانكارێكی كوردیان لە سنووری گەرمیان كوشت و مێرمنداڵێكیشیان رفاند.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەمڕۆ (شه‌ممه‌ ٢٦-١٠-٢٠١٩) چەکدارانی داعش شوانکارێكیان لە گوندی دووڕاچی ناوچەی داودە کوشتووە. له‌كاتێكدا شوانکارەکە لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانیدا بووە چوار چەکداری داعش چوونەتە سەری و کوشتویانە کە ناوی ”کرمانج شێرکۆ یاسین”-ە و دانشتووی گوندی دووڕاچیە.

جیاله‌وه‌ش هه‌ر دوێنێ (هه‌ینی ٢٥-١٠-٢٠١٩) چەکدارانی داعش لە نێوان کفری خورماتوو لە گوندی قۆری چای، شوانکارێکی مێرمنداڵیان رفاندووە و تائێستا چارەنووسی دیار نییە.

کرمانج شێرکۆ یاسین
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com