كه‌جه‌كه‌ له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا هاته‌ده‌نگ

0

نوچه‌


هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان “كه‌جه‌كه‌” ناڕازییه‌ له‌ رێككه‌وتنی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و روسیا و ده‌شڵێت “ئەو رێككه‌وتنانه‌ی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کراوە و ئیرادەی کوردی تێدا لەبەرچاو نەگیراوە، قبووڵ ناکرێت”.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ لەدوای هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، تورکیا سەرەتا لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتنێکی واژۆکرد بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان بە قوڵایی ٣٢ کیلۆمەتر و دواتریش لەگەڵ روسیا_ش لەسەر دروستکردنی ئەو ناوچەیە رێککەوتنی واژۆکرد.

 له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌ هاتووه‌ “ئەو یاری و پیلانگێڕییانەی لە دژی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا دەکرێن بەردەوامن، سەرەتا رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا و ئێستاش لەگەڵ روسیا کرا، ئیرادەی گەلی کورد لەبەرچاو نەگیراوە، قبووڵ ناکرێت. ئەوەش لە سیاسەتێکی بێئەخلاقی و بێویژدانی سەرچاوەی گرتووە، ئەوانەی سود بە دەوڵەتی تورک دەگەیەنن لەدژی کورد، چ ئەمریکا، رووسیا و دەوڵەتانی دیکە، کورد دەکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، ئەوانەی کە دەیانەوێت کورد لەناو ببەن، بەو واتایە دێت کە دەوڵەتی تورکیان خستووەتە شوێنی کورد”.

كه‌جه‌كه‌ پێیوایە “رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا، پلانگێڕییەکە کە سەرۆکی ئەمریکا رزگار دەکات. هەروەها پیلانگێڕییەکە لەدژی گەلی کورد و گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا. رێککەوتنی روسیا و تورکیا دووژمنایەتی دەوڵەتی تورکی لەدژی کورد بەکارهێنا بۆ ئەوەی شۆڕشی رۆژئاوا پاکتاو بکات و سیستەمی دیموکراتیک و ئازاد لەناو ببات. روسیا بە سیاسەتەکەی خۆی وەک چۆن لە عەفرین رێگەی بە قڕکردنی کورد دا، ئێستاش یارییە چەپەڵەکانی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریاش بەردەوام دەکات”.

كه‌جه‌كه‌ له‌ به‌شی كۆتایی راگه‌یێندراوه‌كه‌یدا بانگهێشتی هه‌موو كوردێك ده‌كات رۆژی ٢ی تشرینی دووەم له‌ژێر ناونیشانی “بۆ رۆژئاوا هەستنە سەر پێ” له‌ هه‌موو جیهان بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌شڵێت “ئەو رۆژە بکەنە رۆژی تێکشکاندنی قڕکەران و سەرخستنی گەلان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com